هه‌زاران ساڵه گه‌رده‌لولی نه‌هامه‌تی داوێنی ئه‌م نهتهوهحاشا لێکراوه‌ی به‌ر نه‌داوه و مێژووی شه‌رمه‌زار و به‌رداشی زهمانهچییان له ده‌س هات بۆ سرِینهوهی ئه‌م گه‌له درێغییان نه‌کرد، گه‌لانی ئاوسێی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ش بۆ چۆڵ و به وێرانه کردنی ئه‌م سه‌رزه‌مینه هه‌موو کارێکیان کرد. که‌چی هه‌موو به‌هارێ گوڵه نێرگزه‌کانی نیشتمانه دزراوهکهمان به فرمێسکی چاوی دایکانی جه‌رگ سووتاو ئاو دران و ژیانیان به‌خشی به کوێستانه‌کان. قاسپه‌ی که‌وی دڵ بریندار هه‌ر له شاخه سه‌رکێشه‌کان نه‌بڕایه‌وه و هه‌ڵۆی بهرزهفریش ئاسمانی شینی چۆڵ نه‌کرد. هه‌زاران ساڵه وشه‌ی شیرینی کوردی زاری ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ی ته‌رک نه‌کردووه و فه‌رهه‌نگ و که‌له‌پووریشی به پارێزراوی ماوه‌ته‌وه و وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی زیندوو له ده‌ورانی پاش میێژوویشدا و له سه‌ده‌ی بیست ویه‌کدا هێشتا درێژه به ژیانی پڕ له ڕازی خۆی ده‌دا.
....
به سه‌رنجێکی سه‌رپێیی له میژووی گه‌لانی ئاوسێ و نه‌ته‌وه سهردهستهکانیتر بۆمان ده‌رئه‌که‌وێ ئه‌وان هه‌زاران ساڵه به خه‌رج کردنی پووڵ و پاره‌یه‌کی زۆر توانیویانه فه‌رهه‌نگ و زمانی خۆیان تا ئه‌مڕۆ به سه‌ر پێوه رِابگرن. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وان به هه‌زاران نووسه‌ر و شاعیریان هه‌ڵده‌نا بۆ وه چنگ خستنی کیسه زێڕه‌کانی خه‌زێنه‌ی پاشا و خه‌لیفه‌کان ده‌یان دیوان و کتێب بنووسن ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر که‌سێکیان تاکه دێڕێکی شێعری یان نامیلکه‌یه‌کیان نووسیبیی ناویان له مێژووی ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌که‌یاندا تۆمار کراوه و به شان و باڵیدا هه‌ڵیان داوه.
ئه‌وان به دانانی ده‌یان ده‌زگا و وه‌زاره‌تخانه‌ی په‌یوه‌ندیدار به کاروباری نووسین و زمان و چاپه‌مه‌نی له ئێستا و له رِابردوویشدا ، به ملوێنان پاره‌یان خه‌رج کردووه هه‌تا بتوانن زمان و کولتووریان بپارێزن و ده‌وڵه‌مه‌ندی بکه‌ن . بهڵَام ئه‌گه‌ر کتێبخانه‌ی کوردیش ته‌ماشا بکه‌ین سه‌یر ئه‌که‌ین ئێمه‌یش به‌و هه‌تیوی و بێ خاوه‌نی و بێ ده‌ره‌تانیه‌وه هیچمان له‌وان که‌متر نیه . ئه‌م شانازیه ئهگهرِێتهوه بۆ ده‌یان شت که یه‌کێ له‌وانه خزمه‌تی سهختکۆشانهی سه‌دان شاعیر و نووسه‌ر و زانای ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه که وه‌ک سه‌ربازانی ون مۆمی ته‌مه‌ن و ژیانیان له پێناو پاراستن و ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی زمانی کوردی دا سووتاندوه و دڕیان به شه‌وه‌زه‌نگی نه‌زانی و بن ده‌ستی داوه. به‌ڵێ له کاتێکا که له ناو گه‌لانی تردا بۆ نووسینی ته‌نیا وشه‌یه‌ک یان دێڕێک سکه‌یه‌کی ئاڵتوونیان ده‌دا. شاعیران و نووسه‌رانی ئێمه به نانه ڕه‌قه و له ژێر دووکه‌ڵی چراووگ و له کونجێکی تاریک و شێداردا ده‌یان گه‌نجینه‌ی پڕ بایه‌خیان بۆ تۆمار کردووین. ئاشکرایه نووسین و تۆمار کردنی تاکه وشه‌یه‌کی ڕه‌سه‌نی کوردی له ڕاستای پاراستنی بوونی نه‌ته‌وه‌یی دایه و بایه‌خێکی هه‌ره مه‌زنی هه‌یه، هه‌ر بۆیه ئه‌بێ نرخی تاکه‌تاکه‌ی ئه‌وانه‌ی که سۆمای چاویان له پێناو خزمه‌ت به زمانی کوردی داناوه له سه‌ره‌وه ڕابگری و ڕێزیان بۆ دابنرێ و بایه‌خیان به‌نه‌وه‌ی نوێ بناسێندرێ. له‌مڕۆدا و له سه‌رده‌می تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌کاندا ئه‌بێ ده‌وری گرنگی ئه‌و که‌سانه زۆرتر ئاشکرا بکرێ.یه‌کێ له‌و ئه‌ستێرانه‌ی ئاسمانی وشه‌ی زێڕِینی کوردی مامۆستا مه‌لا که‌ریمی موده‌ڕیسه که مامۆستا هێمن وته‌نی چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی کێشی له‌شه لاوازه‌که‌ی کتێب و ڕِاڤه و لێکۆڵینه‌وه‌ی پێشکه‌شی کتێبخانه‌ی کوردی کردوه. ئه‌و زانا ماندوویی نه‌ناسه هه‌شتاوچوار ساڵ له ته‌مه‌نی خۆی له پێناو خزمه‌ت به وشه‌ی ڕه‌سه‌نی کوردی سه‌رف کردوه و گرنگایه‌تی دان به زمانی کوردی و کوردی نووسین لای ئه‌و به چه‌شنێک بووه که زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی به زمانی شیرینی کوردی بڵَاو کردوه‌ته‌وه.ئه‌و مرۆڤه بلیمه‌ته له ماوه‌ی ته‌مه‌نی پڕ به‌ره‌که‌تی خۆیدا زیاتر له نه‌وه‌د به‌رگ کتێبی به زمانی کوردی بڵَاو کردوه‌ته‌وه که نووسینی هه‌ر کام له‌و کتێبانه زیاتر له سه‌دان سه‌عات کاتی بۆ ته‌رخان کراوه . که‌وایه ته‌مه‌نی مرۆڤێ له گۆشه‌ی کتیَبخانه و سووچی مزگه‌وت و خانه‌قا بؤ نووسینی ئه‌و بةرههمه کوردیانه براوه‌ته سه‌ر ، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای وتنه‌وه‌ی دةرس و مه‌جلیسی ته‌فسیر و پێشوازی کردن له‌و میوانهکورد و غه‌یره کوردانه بووه که هه‌رگیز ده‌وریان چۆڵ نه‌کرد.ئه‌م سۆفیه ئێسک سووکه‌ی که دنیا و پله و پایه و سامان و سه‌روه‌ت له لای وه‌ک پهرِی کایه‌ک بێ بایه‌خ بوو که‌چی بایه‌خی کورد و گرنگی دان به زمانی نه‌ته‌وه‌که‌ی لای ئه‌و به چه‌شنێ بوو که له ژیانی دا هه‌میشه شانازی به‌کورد بوونی خؤی ده‌کرد . هه‌ر وه‌ک ده‌بینین ئه‌م ماوستایه له پێشه‌کی شه‌رحی دیوانی مه‌وله‌ویدا یهکیَ له‌و هۆیانه‌ی ون بوونی سامانی ئه‌ده‌بیمانی بایةخ نه‌دان به زمانی کوردی زانیوه و دهلَیَ:«بێ قیمه‌تی ئه‌ده‌بی خۆماڵی له به‌ر چاوی زۆربه‌ی گه‌وره‌کانمان که زمانی کوردی‌یان به زمانێکی سووک و بێ بایةخ دا ئةنا و لایان وابوو ئه‌بێ هه‌ر چاومان له ئه‌ده‌بیاتی زمانانی دراوسێ بێ ، یه‌کێ له‌و هۆیانه‌ی ون بوونی سامانی ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌که‌مانه.»هه‌روه‌ها ده‌ڵێ:« ده‌مێکه خه‌ریکی کۆ کردنه‌وه‌ی شێعری مه‌وله‌ویم و ئه‌یان نووسمه‌وه تا له‌م دواییه‌دا توانیم به‌ری رِهنجی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌یه‌م بکه‌م به‌م کتێبه و بۆ به‌جێ هێنانی هه‌ندێک له واجبی سه‌ر شانم به‌رامبه‌ر ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وایه‌تیمان پێشکه‌شی خوێنده‌وارانی کوردی بکه‌م... .»
ئه‌م وتانه‌ی ئه‌و پیاوه مه‌زنه ئه‌وه‌مان بۆ ئاشکرا ده‌کات که خزمه‌ت به زمان و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌که‌ی له لا واجب بووه‌و که‌مته‌رخه‌می و خزمه‌ت پێ نه‌کردنی به گوناه زانیوه، هه‌ربۆیه زانایانه قۆڵی لێ هه‌ڵماڵیوه و ئه‌وه‌ی له ده‌ستی هاتبێ بۆ به‌جێ هێنانای ئه‌و واجبه‌ی سه‌رشانی درێغی نه‌کردوه .باسی لایه‌نی ئایینی و عیلمی که‌لامی ئه‌و مامۆستایه به من ناکرێ چوونکه ئه‌و به‌شه پیاوی شاره‌زای خؤی ده‌وێ، به‌ڵام مامۆستا مه‌لا که‌ریمی مودهرِیس بۆ ئێمه‌ی کورد ئه‌گه‌ر هیچی نه‌کردبێ به‌س ته‌نیا شه‌رح و رِاڤهی به‌رهه‌مه‌کانی مه‌وله‌وی و دیوانی نالی و مه‌حوی به ئةنجام گه‌یاندبێت و له ڕووی به‌یازه کۆن و ده‌سنووسه جۆراوجۆره‌کان ساغی کردبنه‌وه گه‌وره‌ترین خزمه‌تی به زمانی کوردی کردوه و ئه‌بێ هه‌ر به‌و بۆنه‌وه له سه‌ر ده‌رکی زانکۆکانمان ناوی هه‌ڵواسرێ و میداڵی زێڕینی پێ ببخشرێ .چوونکه ئه‌و کاره‌ی ئه‌و کردوویه‌تی به ته‌نیا تاکه که‌س ناکرێ ، به‌ڵکوو ئه‌بێ ناوه‌ند و ده‌زگایه‌ک به به‌شداری چه‌ندین پسپۆڕ و زانا خه‌ریک بن تا بۆیان بچێته‌سه‌ر . هه‌روه‌ک هه‌مووان ده‌زانین له ئێران دا چه‌ندین ناوه‌ند و بونیادی(حافظ شناسی) و (مولوی شناسی) و (فردوسی شناسی) هه‌یه و ده‌یان پسپۆڕ خه‌ریکی ساغ کردنه‌وه‌ی و شه‌رحی دیوانی ئه‌و شاعیرانه‌ن.ئه‌مه ته‌نیا به‌شێ له‌و خزمه‌ته‌یه که به فه‌رهه‌نگی کوردی کردوه.
به‌شێکی تری خزمه‌تی ئه‌و زانا پایه به‌رزه تۆمار کردنی ده‌یان هه‌زار وشه‌ی کوردیه له دوو تۆیی زیاتر له نه‌وه‌د به‌رهه‌می چاپ کراویا ، که بێ‌شک پسپۆڕانی زانستی زمان‌ناسی ده‌زانن نرخی ئه‌و کاره چه‌نده له سه‌ره و به‌و کاره‌ی ده‌یان هه‌زار وشه‌ی کوردی بۆ هه‌میشه له فه‌وتان پاراستووه. زمانی نووسراوی کوردیشی ده‌وڵه‌مه‌ند کردوه.هه‌ربۆیه شاعیری زمان پاراوی نه‌ته‌وه‌که‌مان ، شێرکۆ بێکه‌س له شێعری ده‌ربه‌ندی په‌پووله‌دا له‌و دیداره خه‌یاڵییه شێعرییه‌ی که له گه‌ڵ نالی دا بوویه‌تی ده‌ڵێ:
ئینجا تۆزێ ئه‌چمه دواوه
ئه‌و ماچانهو
دیوانه تازه‌که‌ی خۆی و ئه‌و کوڵَه باڵَهی به دیاری«مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی موده‌ڕیس»بۆی ناردبوو،
ئهیانپێچم له رِێحانهی بیاره‌وه و
له سه‌ر ڕانی بۆی دا ئینێم.
ماچه‌کان ئه‌خاته سه‌ر چاو
پڕ به گیانی ئاواره‌یی بۆنی ڕێحانه‌کان ئه‌کات.
هه‌ر له‌وێدا
کوڵه‌باڵیش له به‌ر ئه‌کات.
دیوانه‌که‌ی ئه‌کاته‌وه ده‌ستێک به ڕیشیا ئه‌هێنێ
رووم تێ ئه‌کات و پێم ئه‌ڵێ:
«ئه‌م پیرهشمان چیایه‌که وه‌ک شنروێ...
واسیلی که ، عه‌بیری سه‌لامم به‌و و
پێیشی بڵێ له دڵمایه وه‌ک تانجه‌ڕۆ...»
سه‌رچاوه : سایتی ئه‌نجومه‌ن ئه‌ده‌بی مه‌ریوان

