سه‌باح موفیدی
پێشه‌کی: له روانگه‌ی ژماره 17دا وتارێک به ناوی «په‌له‌قاژه یان بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری کورد» وه‌کوو ره‌خنه له سه‌ر وتاری «بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری کورد رابردوو، ئێستا، داهاتوو» و هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری کورد له چاپ درابوو. وێڕای رێز و پێ‌زانین له نووسه‌ری ئه‌و وتاره و ره‌خنه‌کانی ئه‌گه‌ر هه‌ست به به‌ره‌گرتن نه‌کرێ، ناوه‌رۆکه‌که‌ی پێویستی به پێداچوونه‌وه‌یه.
روانگه‌ی که‌سێک که وا له نێو دیوێکدا دانیشتبێ و که‌سێک که له ده‌ره‌وه بینه‌ری ئه‌و دیوه‌یه، زۆر ته‌وفیری هه‌یه.
هه‌رچه‌ند روون نیه که نووسه‌ری به‌ڕێزی ئه‌و وتاره بۆخۆی خۆێندکاره یا نا، به‌ڵام بڕێ له ره‌خنه‌کان ڕه‌نگه به‌و هۆیه بێ که تاکوو ئێستا به هۆگه‌لی که له وتاری «بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری ...» ئاماژه‌ی پێکرا چالاکی خوێندکاران که‌متر توانیویه‌تی له سه‌ر ڕواڵه‌تی ده‌ره‌کی کاریگه‌ری ببێ و ئاکامه‌که‌شی به‌دیهاتنی روانگه‌ی جۆراوجۆر له بزووتنه‌وه بووه. وتاری «په‌له‌قاژه ...» هه‌رچه‌ند ناتوانێ له چوارچێوه‌ی فه‌رهه‌نگی ره‌خنه و روانگه‌یه‌کی دیمۆکراتیک‌دا بگونجێ و به جۆرێ روانگه‌یه‌کی سه‌رکوتکه‌رانه‌ی لێ ئه‌بیندرێ به‌ڵام پێویسته به‌هۆی هه‌ندێ داوهریگهل بۆ روونکردنه‌وه به کورتی ئاماژه بکرێ که له چه‌ن به‌شدا ئاورێکی له سه‌ر ئه‌درێته‌وه.
1. ره‌خنه‌گرتن هونه‌ری خۆی ئه‌وێ و ده‌بێ له چوارچێوه‌ی فه‌رهه‌نگی ره‌خنه‌دا بگونجێ و تا راده‌یه‌ک بایه‌خ به بیر و ڕا جیاوازه‌کان بدرێ. به وته‌ی کارل پوپر هه‌ڵوێستی له‌بار و شیاو له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌ندێشه‌دایه که هه‌رکه‌س تووشیاری هه‌ڵه ده‌بێ و به ره‌خنه‌ی خه‌ڵک ئه‌توانێ پێیبزانێت. هیچکه‌س نابێ ببێته داوه‌ری خۆی». له‌م رووه‌وه ره‌خنه‌گرتن به قازانجی مرۆڤایه‌تیه و لاورۆڤـــ گوته‌نی «پێشکه‌وتنی مرۆڤایه‌تی ته‌نیا به هۆی بوونی که‌سانێکه که به جۆرێ ره‌خنه‌گرانه‌وه تێده‌فکرن». ئه‌و چاوه‌ڕوانیه هه‌بوو که به ره‌خنه‌گرتن لایه‌نه جۆراوجۆرهکای بزووتنه‌وه باسی زوَرتری له سه‌ر بکرێ و له‌مپه‌ره‌کان و هۆکاره‌کانی پێشه‌وه‌چوون باشتر روون و شیبکرێته‌وه، نه دووپاتی هه‌ڵکوتان به سه‌ر چالاکی خوێندکاراندا ببێ. هه‌ر رۆژه چالاکێیک له لایه‌ن خوێندکارانی زانکۆکان ئه‌بیندرێ به‌ڵام به‌داخه‌وه چه‌ندان گرینگایه‌تی پێنادرێ و به‌جێی هاندان و رێنموونیان هه‌رجار به ناوێک و به جۆرێک هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ریان و سه‌رکوت ده‌کرێن و ئیده و بڕیاری خوێندکار قه‌بوول ناکرێ. هۆکاره‌که‌شی بێ به باشی روون نیه.
2. مه‌به‌ست له نووسینی وتاری «بزووتنه‌وه ...» تا ڕاده‌یه‌ک ڕوونه و دوانی زۆرتری ناوێ، هه‌ر به‌و بوَنهشهوه بوو که وتاره‌که له هه‌ندێ جێگادا به ناچار له چوارچێوه‌ی پارێزی سیاسیش تێپه‌ڕی بوو. له‌و وتاره‌دا هه‌روه‌ک له ئاماژه‌که‌ی روانگه‌دا هاتبوو مه‌جالی ئه‌وه نه‌بوو که به ته‌واوه‌تی بڕوێنه نێو قووڵایی باسه‌که و مه‌به‌ستیش شیکردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی لایه‌نه به‌هێز و بێهێزه‌کانی بزووتنه‌وه نه‌بووه، بابه‌تی واش ناکرێ هه‌ر له تۆزی رێگاوه بپه‌ڕینه‌وه نێوان قووڵایی باسه‌که و کاتی زور پێویسته تا به‌ره‌به‌ره لایه‌نه‌کانی شی بکرێته‌وه. بۆ وێنه وتاری «پرسیار له بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری کورد» له نووسینی به‌ڕێز به‌ختیار سه‌جادی (ئاسۆی ژماره 40 و 44 و 45ی گه‌لاوێژ و خه‌رمانانی 1382) ئه‌تواندرێ وه‌کوو ره‌خنه له سه‌ر بزووتنه‌وه ناوی لێببردرێ که به شێوازێکی شیاو و روانگه‌یه‌کی ره‌خنه‌گرانه هه‌وڵی له سه‌ر شیکردنه‌وه‌ی لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی بزووتنه‌وه داوه. هه‌ڵبه‌ت جودا له دروستبوون یا نه‌بوونی ره‌خنه‌کان.
3. وته‌یه‌ک له سه‌ر بزووتنه‌وه: بۆ چالاکی خویندکاری کورد له ئێران‌دا وشه‌گه‌لی وه‌کوو (ره‌وت، بزاڤـــ، جووڵه، بزووتنه‌وه) له لایه‌ن هه‌ندێ که‌سه‌وه به‌کارهێنراوه. وتاری «بزووتنه‌وه ...» ڕنگه له یه‌که‌م وتاره‌کان بێت که به ناو و له ژێر سه‌ردێڕی بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری کوردی‌دا نووسراوه، به‌ڵام یه‌که‌م جار نیه ناوی بزووتنه‌وه به چالاکی خوێندکاران ده‌گوترێ. پێش ئه‌و وتاره، مه‌ولوودی له (نقش فاجعه حلبچه در شکل‌گیری جنبش دانشجویی، روانگه 4، گوڵانی 1380) و موفیدی له (سه‌روتاره‌کانی ژماره 4 و 6 گزینگ، زانکۆی رازی، به‌هار و پاییزی 1381) و خه‌دیو له (مگبوعات کردی و شکافهای اجتماعی، روانگه‌ی ژماره 13، ره‌شه‌ممه‌ی 1381) و پاش ئه‌و وتاره‌ش به‌ختیار سه‌جادی له (پرسیار له بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری؟، ئاسۆ، ژماره‌کانی 40، 44 و 45، خولی نوێ، گه‌لاوێژ و خه‌رمانانی 1382) هه‌رچه‌ند به پارێزه‌وه له وشه‌ی بزووتنه‌وه (Movement) بۆ چالاکی خوێندکارانی کورد که‌ڵکیان وه‌رگرتووه. بزووتنه‌وه‌ی خوێندکارانی کورد له‌و ڕۆوهوه که چالاکی خوێندکارانی گه‌لێکی بێده‌سه‌ڵاته و رێگای سه‌رکوت کردنی زۆره و هۆکارگه‌لی دیکه، له چاوی پێناسه‌یه‌کی گشتی بۆ بزووتنه‌وه، به چاوپۆشی و پارێزه‌وه چاوی لێکراوه، چونکوو هه‌رچه‌نده‌ش هه‌وڵ بدات ناتوانێ وه‌کوو بزووتنه‌وه‌ی گه‌لانی ده‌سه‌ڵاتدار کاریگه‌ری له سه‌ر ده‌سه‌ڵات ببێ. هه‌روه‌هاش هیچ پێناسه‌یه‌ک، موتڵه‌ق نیه و ئه‌گه‌ر پێناسه‌یه‌ک به‌کارهێنراوه له روانگه‌ی نووسه‌ری وتاره‌که وه‌کوو پێناسه‌یه‌کی گشتی نه تایبه‌ت به خویندکاری کورد، عه‌قڵانیتر بووه و زۆربه‌ی نووسه‌رانیش قه‌بووڵیان کردووه و باس له سه‌ر موتڵه‌ق (هه‌تاهه‌تایی) بوونی نیه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه به واته‌ی کۆمه‌لێک چالاکی گشتی (گشتگیر) له نێوان چین و توێژێکی تایبه‌تیدا (بۆ وێنه ژنان، خوێندکاران و ...) بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئامانجێک بێ، ئه‌وه له روانگه‌ی تاکه‌که‌سه‌وه ده‌بێ بگوترێ که پارێزیشی ناوێ چونکوو له ئاکامدا بێ ئامانج نه‌بووه و وه‌کوو سه‌ره‌کیترین ئامانج بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری کورد به شێوازێکی مه‌نتیقی تێکوَشاوه بۆ به‌رانبه‌ری مافی گه‌لان و له ئاکامی ئه‌وه‌شدا مافی مرۆڤــ که زوربه‌ی چالاکیه‌کان ئه‌تواندرێ له‌و راستایه‌دا شی بکرێته‌وه.
4. بیر و کرده‌وه پێکه‌وه‌ن، هیچ کامیان بێ ئه‌وی تر ناکرێ و ئاکامه‌که‌ی دۆراندنه، هه‌روه‌ک له قورئانی پێروزدا کاتێک باس له ئیمان ده‌کرێ به دوایدا باس له کرده‌وه ده‌کات (... والژین ێ‌منوا و عملو الصالحات ...). هه‌روه‌ها هزر و بیر نابێ یه‌کلایه‌نه بێت. بنه‌مای بیر و کرده‌وه‌ی چالاکی خوێندکاری کورد به‌م جوَرهی خواره‌وه کورت ده‌کرێته‌وه:
ئایین + بایه‌خه فه‌رهه‌نگی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان + که‌ڵک له ئه‌زموونی مرۆڤه‌کان + تێگه‌یشتن له هه‌ل و مه‌رج و راستی = بنه‌ماکانی فیکر و کرده‌وه‌ی بزووتنه‌وه. کۆمه‌لێک له‌و چوار بابه‌ته بنه‌مای فیکر و کرده‌وه‌یی خویندکار پێکدێنی به‌ڵام لایه‌نی بایه‌خی فه‌رهه‌نگی و نه‌ته‌وه‌یی» به‌رچاوتر بووه و کاریگه‌ری زۆرتر بووه چونوو لایه‌نێکی هاوبه‌ش بوو بۆ ته‌واوی خوێندکاران.
5. له قورئانی پیرۆزدایه: «و ان حکمت، فأحکم بینهم بالقسگ. ان الله یحب المقسگین.» ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ حوکم (قه‌زاوه‌ت) که‌ی، له نێوان خه‌ڵکیدا به عه‌داڵه‌ت حوکم که، به راستی که خوا عادڵانی خوشئهوێ. نووسه‌ری وتاری «بزووتنه‌وه ...» بۆخۆی له کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه گشتیه‌کاندا چه‌ندان رۆڵی به‌رچاوی نه‌بووه که به دوای به‌رزکردنه‌وه‌ی کرده‌وه ئاساییه‌کانی خۆیدا بێ و له‌و بابه‌ته‌شدا ئاماژه به ئیشێکی تایبه‌تی نووسه‌ر نه‌کراوه و به ته‌نیا به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی زانیوه که وه‌کوو خوێندکارێک وێڕای ئاشنایی له‌گه‌ڵ گیر و گرفته‌کانی بزووتنه‌وه، تا ڕاده‌یه‌ک ههنگاوێکی ههلێنابێ بۆ که‌مکردنه‌وه‌یان و ئاشنایه‌تی ئه‌و تاقمه له خوێندکاران که به جۆرێ له چالاکی دووره‌په‌رێزن و هه‌روه‌ها درێژه‌دان به چالاکی و ده‌رهاتن له وێستاوی و تێکۆشان به‌ره‌و گۆڕان. به‌ڵام به ته‌واوی رێز و پێزانینی هه‌یه بۆ چالاکی خوێندکاران و هاواڵانی له هه‌ر زانکوَ و شوێنێکدا که بن، وێڕای قه‌بووڵی هه‌ندێ ره‌خنه‌گه‌لێک که له‌و چالاکیانه ده‌گیردرێ. بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری تایبه‌ت به هیچ که‌س و هیچ لایه‌نێکی تایبه‌تی نیه، پێش ئه‌م خوله که‌سانێک چالاکیان نواندوه و پاش ئه‌وه‌ش که‌سانێک درێژه‌یان داوه و ئه‌یده‌ن، هه‌ر که‌سێک بۆ ماوه‌یه‌ک له‌م ریزهدایه و پاش ئه‌وه وه‌کوو لایه‌نگری بزووتنه‌وه‌یه، هه‌ر خوێندکارێکیش تێکۆشان به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی ده‌زانێ و ئیزن به خۆی نادا که‌ڵکی ناله‌باری لێ وه‌رگرێ و هه‌ل و مه‌رجی زانکۆ و ئاستی ئاگایی خوێندکاریش ئه‌و ئیزنه به که‌س نادات.
ئێستا ئه‌و سه‌رده‌مه تێپه‌ڕیوه که گرووپ و لایه‌نه جۆراوجۆره‌کان به ناو و ئایدۆلۆژیگهلی تایبه‌ته‌وه له به‌رانبه‌ری یه‌کتردا راوه‌ستن و له راستای ئامانجی دژ به گه‌لاندا بجووڵێنه‌وه و یه‌کتری سه‌رکوت که‌ن، ئێستا کاتێکه که ئایدۆلۆژیا جۆراوجۆره‌کان ده‌بێ له پاڵ یه‌کدا به شێوه‌یه‌کی دیمۆکراتانه چالاکی بنوێنن. هه‌ر له‌م راستایه‌دا جێ شانازیه ئه‌گه‌ر که‌سانێک به‌و پله گه‌یشتبن که بتوانن که‌سایه‌تیه‌کان و کۆمه‌ڵه جیاوازه‌کان بناسن و پله‌به‌ندی که‌ن، تاکوو له بهرهگیری و له ئاکامدا سه‌رلێشێواوی پیشگیری بکرێ. که‌وابوو وتاری «په‌له‌قاژه ...» ئه‌یتوانی به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌خلاقی دیمۆکراتیک روانگه‌ی خۆی به خوێنه‌ر بگه‌یه‌نێ و به جۆرێکی ره‌خنه‌گرانه هۆگه‌لی دژایه‌تی له‌گه‌ل به‌کارهێنانی وشه‌ی بزووتنه‌وه و لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی رابگه‌ینێ و ئیده‌یه‌کی دیکه بۆ گۆڕان، پێشکه‌وتن و چاره‌سه‌ری، ریگا و ستراتێژی، چالاکی خوێندکاری دانێ و هه‌وڵ بۆ ده‌رهاتنی له په‌له‌قاژه بدات. ویڕای ئه‌وه‌ش ده‌بێ کرده‌وه‌کان له‌گه‌ڵ زانست‌دا رێکه‌ون هه‌رچه‌ند کرده‌وه و واقیع (راستی) به ته‌واوی ناتوانن له‌گه‌ڵ زانسته تێوریهکاندا یه‌کبگرن.
6. که‌ڵک وه‌رگرتن له سه‌رچاوه‌یه‌کی کۆمه‌ڵناسی به مانای وتارێکی زانستی کۆمه‌ڵناسی نیه و هه‌ر وتارێکیش که تایبه‌ت به کۆمه‌ڵناسی نه‌بێ، له شیکردنه‌وه‌کانی ئه‌توانێ کۆمه‌ڵناسانه ببێ. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر نووسه‌ری وتارێک خۆی کۆمه‌ڵناس نه‌بێ ناتوانێ تێوردارێژیکی چاک له‌و بواره‌دا بێ له زانستی دیتران که‌ڵک وه‌رگرێ. پشت به‌ستن به ته‌نیا بیرۆکه و بیروڕای تاکه‌که‌س و پێوهردانانی سه‌رچاوه‌یه‌ک یا به ته‌نیا لایه‌نێکی زانستی به‌که‌ڵک نایه. «سه‌ره‌کیترین پێناسه‌ی عه‌قڵانیه‌ت به که‌ڵک وه‌رگرتن له هزر و زانست له ئه‌نجامی هه‌ر کارێک‌دا ئاماژه ده‌کات». هه‌ڵبه‌ت هزر و زانست به ته‌واوه‌تی له یه‌ک که‌سدا کۆ نه‌بوه‌ته‌وه، «زکات العلم نشره» بۆ ئه‌وه‌یه که هه‌موان له زانستی یه‌ک که‌ڵک وه‌رگرن.
هیچ که‌س ناتوانێ بڵێ که هیچ شت، بابه‌ت یا که‌سیک له سه‌ر بیر و بۆچوونی کاریگه‌ری نه‌بووه (ئاقار، که‌سایه‌تیه جۆراوجۆره‌کان، چاپه‌مه‌نیه‌کان و ...) به‌ڵام هه‌رکه‌س تێده‌کۆشی له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆکه‌دا سه‌ربه‌خۆیی ببێ و ئه‌وه‌ی که شیاوه و قه‌بوول ده‌کرێ، هه‌ڵبژێرێ. هه‌رچه‌ند به ته‌واوی ناکرێ، فارس گوَتهنی « همه چیز را همگان دانند و همگان هنوز به دنیا نیامدهاند» له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا به‌داخه‌وه بیرکردنه‌وه (نهدێشهکردن) تاکه‌که‌سیه و له هه‌رێمی زانست‌دا بیرکردنه‌وه‌ی تاکه‌که‌س زیانی هه‌یه، یانێ پێشکه‌وتنی زانست پێویستی به هاوبه‌شی به کۆمه‌ڵه. یه‌کێ له گیر و گرفته‌کانی فه‌رهه‌نگی که ئیزن نادا به دوای زانست‌دا بڕوین ئه‌وه‌یه که سه‌باره‌ت به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ دیتراندا گیر و گرفتمان هه‌یه. هه‌روه‌ها به واتهیهکیش ناتوانین له «هه‌م ئهفزایی فیکری» که‌ڵک بگرین.
7. نووسینی وتار به شێوازی زانستی، ئه‌م به‌شانه له‌به‌ر ده‌گرێ:
پوخته‌ی وتار، پێشه‌کی (ده‌سپێک)، ده‌ق، کۆتایی و ئاکام و له دواییدا ئاماژه به سه‌رچاوه‌کان که ئه‌بێ ناو و نیشانیان به ته‌واوی بنووسرێ. که وایه وه‌ها شێوازێک، بۆ ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌گر یا خوێنه‌رێک که ویستی لێیبکۆڵیته‌وه تووشیاری گیر و گرفت نه‌بێ پێویسته.
8. دیاره که نووسه‌ری وتاره‌که که‌ره‌سه‌ی کافی و ته‌واوی نه‌بووه ئه‌وه‌ش دوو هۆی هه‌یه: 1. هه‌ل و مه‌رجی ژیانی خوێندکار که ده‌ره‌تانی لێکۆڵینه‌وه‌ی ته‌سک ده‌کاته‌وه 2. نه‌بوونی وتار و سه‌رچاوه‌ی پێویست له سه‌ر چالاکی خوێندکارانی کورد چونکوو چه‌ندان شینکراوهتهوه. وێرای ئه‌وه‌ش له‌مپه‌ر بۆ کهرهسهبهدهستان دانه‌نراوه و هه‌رکه‌س هه‌ر زانیارێیکی له سه‌ر بزووتنه‌وه هه‌یه ده‌بێ درێغی نه‌کات و ده‌بێ لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی روونکه‌نه‌وه.
9. بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری کورد ره‌نگه له باروودوَخی پێکهاته له لایه‌ن خوێندکارانی ئێرانه‌وه که‌ڵکی وه‌رگرتبێ به‌ڵام چالاکێیکی جیا له یه‌کن و بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری ئێران پێوه‌رێک بۆ هه‌لسه‌نگاندنی بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری کوردی نیه. له‌مێژساڵه خوێندکاری کورد وه‌کوو چینی به‌ئاگای گه‌ل هه‌ستی به چه‌وسانه‌وه و لێقه‌وماوی کورد کردووه و دووی جۆزه‌ردان ته‌نیا هه‌ل و مه‌رجێکی پێکهێنا بۆ په‌ره‌سه‌ندنی چالاکیه‌کانی خوێندکارانی کورد و ده‌بێ به چاوێکی جیاوازه‌وه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری ئێران به میژوویه‌کی کۆن و ئامانجی جیاوازه‌وه چاوی لێبکرێ.. به ڕای «مه‌ولوودی» (روانگه‌ی 4) گرنگترین کاریگه‌ری رێ و ره‌سمی هه‌ڵه‌بجه پێکهاتنی بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری کورد بوو، به‌ڵام به ڕای نووسه‌ری وتاری «بزووتنه‌وه ...» کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بچه ته‌نیا هۆی سه‌ره‌کی نه‌بووه به‌ڵام کاتی ده‌سپێکردنه‌که‌ی هێنایه پێشه‌وه، که وایهبزووتنهوه پێش دووی جۆزه‌ردان ده‌ستیپێکراوه و سه‌ربه‌خۆیه به‌ڵام دووی جۆزه‌ردان ده‌ره‌تانی سیاسی بۆ چالاکی پتر هێنایه ئاراوه، وێڕای ئه‌وه‌ش خوێندکاری کورد بۆخۆی له رووداوی 2ی جۆزه‌رداندا رۆڵی گرنگی بووه و به‌شێک له چالاکیه‌کانی ئه‌و رووداوه‌ی به خۆی ته‌رخان داوه به‌ڵام ئامانجی له‌و هاوبه‌شیه له‌گه‌ڵ خوێندکاراندا به ته‌واوه‌تی یه‌کێک نه‌بووه و ئه‌و رووداوه‌ی به ده‌رفه‌تێک زانیوه بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن و کاریگه‌ری له سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
10. له‌و وتاره‌دا (په‌له‌قاژه ...» به باشی روون نیه که مه‌به‌ست له‌و رێکخراوانه‌ی رێبه‌رایه‌تی ده‌سته‌به‌رکردنی مافی کوردیان گرتۆته ئه‌ستۆ کام رێکخراوه‌یه به‌ڵام به‌مجۆره سه‌ربه‌خۆیی خوێندکاری کورد ئه‌خرێته ژێر پرسیار، ئه‌وه له کاتێکدایه که خوێندکاری کورد تا ئێستا هه‌روه‌ک له وتاری بزووتنه‌وه‌دا ئاماژه‌ی پێکرا به‌هۆی جۆراوجۆر به مانای راسته‌قینه نه‌یتوانیوه رێکخراوه‌یی ببێ هه‌رچه‌ند جاروبار هه‌وڵی بۆ رێکخراوه‌یه‌کی گشتی داوه به‌ڵام تا ئێستا ره‌نگی نه‌بوو و به ئاکام نه‌گه‌یشتووه و بزووتنه‌وه‌ش له روانگه‌ی خوێندکارانه‌وه سه‌ربه‌خۆیه و هه‌نووکه داخوازی خوێندکاری کورد جیا له داخوازی نه‌ته‌وه‌که‌ی نیه و ئاگایی له مافی ره‌وای خۆی هه‌یه و پیۆیستی به رێکخراوه‌یه‌کی ده‌ره‌کی (جیا له بزووتنه‌وه) بۆ رێبه‌رایه‌تی نیه ئه‌گه‌رچی له ئه‌زموونه‌کانی مێژووی گه‌ل که‌ڵک وه‌رده‌گرێ.
11. له‌باره‌ی ئایدۆلۆژیاشه‌وه، «لاوازی ئایدۆلۆژیا» رهخنهیهیک بووه که هه‌ندێ که‌س خستوویانه‌ته سه‌ر بزووتنه‌وه و ئه‌گه‌ر له‌و چه‌ند دێڕه ورد بینه‌وه مه‌به‌ست به‌رگری له ئایدۆلۆژیا نه‌بووه و هه‌موان ده‌زانن که هه‌ندێک له بیرمه‌ندان نه هه‌موان له سه‌رده‌می سڕینه‌وه‌ی ئایدوَلۆژیا ده‌دوێن و له‌و وتاره‌شدا باس له سه‌ر تایبه‌تمه‌ندیه به‌نرخه‌کانی ئایدۆلۆژیا بووه. به‌ڵام ئاماژه به چه‌ند خاڵ پێویسته:
یه‌که‌م: روانگه‌ی چه‌ندلایه‌نه ئه‌وه‌ی قه‌بووڵ ناکات که به سڕینه‌وه‌ی هه‌ر ئیده‌یه‌ک هه‌مووی تایبه‌تمه‌ندیه چاکه‌کانیشی ئه‌بێ بسڕێته‌وه. ده‌بێ به چاوی چهندلایهنهوه، چاو له ئایدۆلۆژیا بکرێ. دووه‌م: خودی روانگه‌ی دیمۆکراتیکیش به پێی پێناسه‌ی ئایدۆلۆژیا له لایه‌ن هه‌ندێ له بیرمه‌ندانه‌وه بۆخۆی جۆرێ ئایدۆلۆژیایه که زۆرینه‌ی مرۆڤــ قهبوڵییان کردووه. سێهه‌م: ئه‌گه‌ر له ناوه‌رۆکی وتاری «بزووتنه‌وه ...» ورد ببنه‌وه به جۆرێ داوای نههادمهند کردنی بزووتنه‌وه ده‌کات هه‌ڵبه‌ت به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی سیاسی ئێران که وه‌ها شتێک پێشبینی هه‌سته‌مه و هیوایه‌ک نیه. خوێندکارش سه‌ره‌ڕای له‌مپه‌ر و گیر و گرفتهایهک که هه‌یه‌تی بو نههادمهندکردنی بزووتنه‌وه تێکوَشاوه. له‌و ره‌خنه‌دا یه‌کلایه‌نه و به ته‌نیا له چاوی پاوانخوازیهوه چاو له ئایدۆلۆژیا کراوه و چاوپۆشی کردووه له‌وه‌ی که له ئێران‌دا تا چ راده‌یه‌ک ئیزنی هه‌نگاونان به‌ره‌و نههادینهبوون هه‌یه و چه‌ند بایه‌خی بۆ داده‌نێن چوونکه له هه‌ر هه‌ل و مه‌رجێکدا نههادمهندکردن ده‌سته‌به‌ر نابێ.
ئایدۆلۆژیه‌کان بریتین له: نیزامگهلی هزری، عه‌قیده‌تی و باوه‌ڕی. ئایدۆلۆژیا ته‌نیا ئه‌ندێشه نیه، ئایدۆلۆژیا کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندێشه‌کانه که به جۆرێ مه‌نتیقی پێکه‌وه پێوه‌ندیان هه‌یه. که وایه یه‌کلایه‌نه چاولێکردنی ئایدۆلۆژیا و تایبه‌ت دانی به رێکخراوه رادیکاڵ و مارکسیسته‌کان چه‌ندان له‌گه‌ڵ واقیعدا ناخوێنێ. (لیبرالیسم، سوسیالیسم، نه‌ته‌وه‌خوازی، موحافزه‌کاری، مه‌زهه‌بی و ...) جۆرگه‌لێک له ئایدۆلۆژیا هه‌ن که هه‌موویان له ده‌سته‌ی رادیکاڵدا ناگونجێن. تێکشکانی حکوومه‌تێکی ئایدۆلۆژیک یا نیزامێکی تاکه‌حیزبی به مانای تێکشکانی ئایدۆلۆژیا نیه. هه‌ر مه‌کته‌بێک به جۆرێ ئایدوَلۆژیای هه‌یه و لهنێۆچوونی حکوومه‌تێکی ئایدۆلۆژیکی پاوانخواز، به هۆی جۆرێ قه‌یران و تیکچوونی له بنه‌مای تیۆریک و کرده‌وه‌یی ئه‌و دایه.
له په‌ره‌ی ئایدۆلۆژیادا به‌تایبه‌ت ئایدۆلۆژیا سیاسیه‌کان سه‌ره‌رای چین و توێژه‌کان بابه‌تگه‌لی زۆری تر کاریگه‌ری هه‌یه. بۆ وێنه ئایدۆلۆژیای نه‌ته‌وه‌خوازان، پێشانده‌ری پێداویسته‌کانی هاوبه‌شی چینه جیاوازه‌کانی گه‌لێکی چه‌وساوه‌یه. له رۆڵه به‌رچاوه‌کانی ئایدۆلۆژیا ئه‌وه‌یه که دژایه‌تیه تایبه‌تیه‌کان له پاڵ یه‌ک رێکده‌خا و ئه‌وان له چوارچێوه‌ی دژایه‌تێکی گشتی تردا به‌رهه‌ق ده‌کات و به ویژدانی سیاسی هاووڵاتیان په‌ره ئه‌دات و نیزامی به‌بایه‌خ پێکدێنی. که وایه بۆ نههادمهندکردنی بزووتنه‌وه به پێی پێناسه‌یه‌ک که له وتاری «په‌له‌قاژه ...»دا بۆ نههادمهندکردن هاتووه ئایدۆلۆژیا هه‌ڵبه‌ت نه به مانای پاوانخوازیهکهی پێویسته.
«ئایدۆلۆژیا لایه‌نی هه‌ره گرینگ و لێبراوهی سیاسه‌ته ... وه‌کوو گه‌وره‌ترین هێزی بزوێنه‌ری کرده‌وه‌ی سیاسی جه‌ماوه‌ره، ئایدۆلۆژیا کاریگه‌رترین (نافژترین) لایه‌نی سیاسه‌ته، بێ ئایدۆلۆژیا سیاسه‌ت نیه و بێ سیاسه‌تیش ئایدۆلۆژیا نیه.»
وێڕای ئه‌مانه‌ش کۆمه‌ڵگای کوردی هێشتا به‌و ئاسته‌ی نه‌گه‌یشتووه به یه‌کجاری ئایدۆلۆژیا بسرێته‌وه چوونکه له‌گه‌ڵ زۆر کێشه‌دا رووبه‌رووه که چاره‌سه‌ر نه‌کراوه و به‌تایبه‌ت نه‌بوونی ده‌سه‌ڵات بووته هۆی ئه‌وه که له قۆناخی ئایدۆلۆژێیکی نه‌ته‌وه‌خوازانه‌دا ماوه‌ته‌وه، ئه‌وه له کاتێکدایه که پێویستی به هه‌ل و مه‌رجێکی دیمۆکراتیانه‌یه تا هه‌رکه‌س و هه‌ر گرووپێ به هه‌ر ئایدۆلۆژیایه‌که‌وه له راستای ئایدۆلۆژیایه‌کی گشتی تردا بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافه ره‌واکانی گه‌ل تێکوَشن و له به‌ره‌گرتن له به‌رانبه‌ری یه‌کتردا به‌رگری بکرێ. هه‌روه‌ها مه‌به‌ست له ئایدۆلۆژیاش له چوارچێوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری‌دا له چوارچێوه پێدانی هزر و یهکرهنگ کردنی ئه‌ندێشه‌کان نیه چوونکه وه‌ها دۆخێک بۆ ژیانی چالاکی کۆمه‌ڵێک (کۆمه‌ڵگایه‌ک) به توندی زیانی هه‌یه.
12. سه‌باره‌ت به سه‌ندیکالیزم: یه‌که‌م: له وتاری «بزووتنه‌وه ...»دا سه‌ندیکالیزم ره‌ت نه‌کراوه‌ته‌وه، به‌ڵکوو چالاکی خوێندکاری کورد له‌گه‌ڵ سهندیکالیزمدا که زۆرتر باری مادی هه‌یه جودا کراوه‌ته‌وه و جیاوازیان هه‌یه چونکه بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری کورد له چوارچیۆه‌ی مادیاتدا پێناسه ناکرێ.
دووه‌م: ئه‌و وته‌یه راسته‌وخۆ له وتاری «پاتولۆژیای بڵاڤۆکه کوردیه‌کان و گۆڕانکاری کۆمه‌ڵایه‌تی «به‌ڕێز ره‌شید ئهحمهدرهش (روانگه) وه‌رگیراوه به هوَی به‌یانی راستی که‌ڵکی لێگیراوه. سێهه‌م: له وتاری «بزووتنه‌وه ...»دا سه‌ره‌تا به لایه‌نی ئابووری ژیانی خوێندکار ئاماژه کراوه و لایه‌نی مادی ژیان هیچ کات له‌بیر نهچوَتهوه. خوێندکار نه مهلایهکهیه و نه به هه‌واش ده‌ژی به‌ڵام له چوارچێوه‌ی بزاڤی خوێندکاری کورددا ناتوانێ به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی خۆی ببێ.
پێغه‌مبه‌ری مه‌زن ئه‌فه‌رمێ: «لیس رجل، رجل الدنیا و لا الرجل رجل اڵاخره، بل الرجل رجلهما» پیاو هه‌ر ئه‌و پیاوه نیه که به ته‌نها پیاوی دونیا یان ئاخره‌ت ببێ، پیاو ئه‌و پیاوه‌یه که پیاوی هه‌ر دوو لایان ببێ. که وایه پشت به‌ستن ته‌نیا به مادیات یا پشت کردن له مادیات کارێکی شیاو نیه. به باشی روونه که مرۆڤی کورد له باری ئابووریه‌وه که‌م ده‌سه‌ڵاتترین مرۆڤی ئێرانن، خوێندکاری کورد وێڕای ئه‌و هه‌موو که‌م و کۆڕیهوه هاتوه‌ته گۆڕه‌پان، ئه‌و له کاتێکدایه که به ته‌واوه‌تی ده‌ستی له داهاتوو نه‌کێشاوه و چاوی لێبووه، هه‌رچه‌ند وه‌کوو زۆربه‌ی خوێندکارانی ئێران ناهۆمێدی زۆری هه‌یه. ئه‌وه‌ش ده‌زاندرێ که له‌م سه‌رده‌مه‌دا گه‌یشتن به هه‌ر مه‌به‌ستیک وێرای بوونی ئیده و ئامانج، پاڵپشتی ئابووری و مادی پێویسته.
ئازادی پێکهێنانی سه‌ندیکا دروسته که یه‌کێ له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵگای دیمۆکراتیکه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌بێ له‌به‌رچاو بگیردرێ که ئایه‌کوو ئێمه له کۆمه‌ڵگایه‌کی دیمۆکراتیک‌دا ده‌ژین یا نا؟ وێڕای ئه‌وه‌ش ئه‌خلاق و رێز بۆ بیروڕای دیتران له بنه‌ماکانی دیمۆکراسیه، چه‌نده له‌به‌ر چاو گیراوه تا لایه‌نه‌کانی دیکه‌ش ڕه‌چاو بکرێ ئه‌وه‌ش له ئاستی ئێران‌دا! جه‌وهه‌ری سه‌ندیکالیزم جه‌خت له سه‌ر مادیاته به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری کورد تێکۆشین بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافگهلێکه که زۆرینه‌یان مادی نین، مرۆڤــ ئه‌گه‌ر مه‌عنه‌ویات له‌به‌ر چاو نه‌گرێ، ڕێگای به‌ده‌ستهێنانی مادیات زۆره.
13. شێعر راڤه‌ی زۆری لێده‌کرێته‌وه و زۆرجاریش شاعیر له بوارگه‌لی جۆراوجۆردا شێعری هه‌یه و ده‌بێ ههوڵدرێ له جێگای خۆیدا که‌ڵکی لێوه‌رگیرێ. شاملوو به دروستی شێعری «... چیها قسه‌م پێیه بیکه‌م، ئه‌گه‌ر غه‌می نان لێمگه‌رێ» گوتوه، به‌ڵام به دروستیش ئه‌و شێعره‌ی خواره‌وه‌ی هۆنیوه‌ته‌وه:
من هاوده‌ستی جه‌ماوه‌رم / تا ئه‌و کاته‌ی پیلان ده‌کا
بۆ پچڕینی زنجیره‌کان / تا ئه‌و کاته‌ی
له ژێر لێوی پێده‌که‌نێ / دڵی ده‌کوڵێ و
تف بۆ سه‌ر و ریشی جادووگه‌ر هه‌ڵده‌دا / من برایه‌کی وام نه‌بووه
بڵێ ئه‌رێ! / ناکه‌سی وا که به تاعوون بڵێ ئه‌رێ و
نانه پیسه‌که‌ی خۆی / وه‌رگرێ.
(و. ن. حیسامی)
14. خاڵێکی دیکه که ده‌بێ ئاماژه‌ی پێکرێ ئه‌وه‌یه که به‌داخه‌وه له باری شوناسه‌وه هه‌ندێ له ناوچه کوردنشینه‌کان به هۆگه‌لی جۆراوجۆر (به‌تایبه‌ت سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی) له‌گه‌ڵ قه‌یرانی شووناس رووبه‌ڕوون. له‌و روَوهوه زۆرینه‌یه‌ک له مرۆڤی کورد بۆ پاراستنی شوناسی خۆی له حاڵی په‌له‌قاژه‌دایه. هه‌رچه‌ند ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش نه‌ماوه که به ناوی یه‌کپارچه کردنی وڵات و ... بتواندرێ نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌نێو ببردرێ. به وته‌ی «سریع‌القلم» ده‌سه‌ڵات ده‌بێ له به چوارچێوه‌دانی فه‌رهه‌نگ وه‌کوو یه‌ککردنی مرۆڤه‌کان به توندی خۆی بپارێزێ.
15. خوێندکاران مه‌ترسی سه‌ره‌تاییان هه‌یه، به‌ڵام هیچ شتێک بێئهزموون نابێ، ماموَستایانی ئێستا قوتابیانی پێشوو بوون. وێستاوی کاتی بزووتنه‌وه ده‌بێ ره‌خنه‌ی له سه‌ر بگیردرێ، وێستاوی و کشانه‌وه ده‌بێ ببێته هۆی بازدانێکی چاکتر. واته پاشه‌وپاش کشانه‌وه بۆ بازدانێکی چاکتر و به‌رزتر. هه‌روه‌ها ده‌بێ ده‌رفه‌ته‌کان له ده‌ست نه‌درێ. وه‌ک شێرکۆ بێکه‌س ده‌ڵێ: «گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌رفه‌ته‌کان له ده‌ست نه‌درێ و سوودیان لێ وه‌ربگرین، دروشمی «هه‌موو شتێ یان هیچ» بخه‌ینه لاوه! که وتیان کوێره چیت ئه‌وێ؟! هه‌ر نه‌ڵێین دوو چاوی ساغ ... ترووسکاییه‌کیش بۆ کوێر هه‌ر زۆره!
له کۆتاییدا پۆخته‌ی وته ئه‌وه‌یه بایه‌خ بۆ چالاکی خوێندکاران دانێن و رێزدانێین بۆ هزر و کرده‌وه‌ی یه‌کتری و وێرای ئه‌وه‌ش به رێنموونی و ره‌خنه له به هه‌ڵه‌داچوونی چالاکی خوێندکار به‌رگیری کرێ تاکوو بزووتنه‌وه‌یه‌کی به‌هێز پێک بێت، هه‌روه‌ک له گه‌لانی دیکه‌دا وایه. بزووتنه‌وه ئه‌گه‌ر هیچ کاریگهرێیکی نه‌بێ لانیکه‌م ئه‌وه‌نه کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاگاکردنه‌وه‌ی هزر و بیری خوێندکار هه‌یه که به‌رهه‌ڤی کات بۆ داهاتوو و مرۆڤی به ئاگا له مافی خۆی روانه‌ی کۆمه‌ڵگا بکات و ببێته هۆی تیژکردنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی گشتی بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی مافه ره‌واکان چونکوو وه‌ک (مارکوزه) ده‌ڵێ: بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری، زوَرتر هۆکارێکه بۆ توند و تیژ کردنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه و سکاڵای (ناره‌زایه‌تی) گشتی».
سه‌رچاوه‌کان:
1. بنیادهای علم سیاست، عبدالرحمن عالم، تهران، نشر نی - چاپ هفتم، 1380.
2. اصول علم سیاست، موریس دورژه، ترجمه ابوالفچل قاچی شریعت پناهی، تهران - نشر دادگستر، چاپ دوم، 1379.
3. اندیشههای سیاسی در قرن بیستم، دکتر حاتم قادری، تهران، چاپ سمت، 1380.
4. حکومت، ێستین رنی، ترجمه لیلا سازگار، مرکز نشر دانشگاهی، تهران، 1374.
5. عقلانیت و ێینده توسعهیافتگی ایران، محمود سریع‌القلم، تهران، 1380.
6. وتاری. پرسیار له بزووتنه‌وه‌ی خویندکاری کورد، ئاسو، ژماره‌کانی 40، 44 و 45، خولی نوی، گه‌لاویژ و خه‌رمانانی 1382.
سه‌رچاوه :سایتی ڕوانگه

